گواستنەوەی عەبدوللەتیف سەلەفی بۆ ئەوقافی سلێمانی ناڕەزایی لێدەكەوێتەوە

عەبدوللەتیف سەلەفی بۆسەر بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی دەگوازرێتەوە‌و بەڕێوەبەری ئەو بەڕێوەبەرایەتییەش دەڵێت: بەبێ پرسی ئەوان ئەم كارە كراوە‌و  "ئەگەر پابەند نەبێت بە بڕیاری وتارنەدانییەوە، ئەوا تەنسیبەكەی هەڵدەوشێنینەوە".

بەڕێوەبەری ئەوقاف و كاروباری ئاینی لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاری گواستنەوەی عەبدوللەتیف سەلەفی بۆسەر بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانی بەبێ پرسی ئەوان دەركراوە، دەشڵێت " ئەگەر پابەند نەبێت بە بڕیاری وتارنەدانییەوە، ئەوا تەنسیبەكەی هەڵدەوشێنینەوە".

عەبدوللەتیف سەلەفی رێبەری سەلەفییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن وەزارەتی ئەوقاف و خوێندنی باڵاوە بە تەنسیب دەگوازرێتەوە سەر بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی و بەڕێوەبەرەكەشی دەڵێت "ئەو بڕیارە بەبێ پرسی ئێمە دەركراوە و ئەگەر پابەند نەبێت بە بڕیاری وتارنەدانییەوە تەنسیبەكەی هەڵدەوشێنینەوە". دەشڵێت "عەبدوللەتیف ساروخیش دروست بكات سودی نییە".

ئەو سزایەی سەر عەبدوللەتیف سەلەفی پێش ئەوە بوو كە 21ـی مانگی رابردوو بە پێچەوانەی بڕیاری رێگری لە وتاردانی هەینییەوە ئەو وتارەی پێشكەش كردووە كە بە وتەی ئەوقافی سلێمانی لەسەر ئەو لادانە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا كردووە.

فەرەیدون غەریب بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی بە رۆژنامەی "ئاژانس"ی وتوە "بەبێ ئاگاداریی ئێمە و بێ گەڕانەوە بۆ ئەوقاف ئەو وتارەی پێشكەش كردووە، بانگمان كرد و لێپێچینەوەمان لەگەڵدا كرد، عەبدوللەتیف پێی وابووە ئەو هەینییە، هەینی پاڕانەوە و باسكردنی شەڕی داعش و سەركەوتنەكانی پێشمەرگە بووە، ئەویش دەوروبەرەكەی فشاریان لێكردوە وتار پێشكەشبكات"، بەڵام من بەحاجی رەزا بەڕێوەبەری مزگەوتەكەم وتوە ئەم پیاوە خوێندەوارە، بەڵام لەبەرئەوەی ئەم حاڵەتەی هەیە ئەگەر ساروخیش دروست بكات سودی نییە".



PM:04:42:02/11/2016