مەلا کامەران: لەبەر هۆکاری سیاسی هەوڵی دوورخستنەوەم دەدرێت

بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی، کامەران عەلی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بۆ کێشەیەکی ئیداری دەکات، بەڵام هاوکات دەڵێت" ئەوە کێشەیەکی بچووکەو من لەبەر هۆکاری سیاسی لە وەزارەتی ئەوقافەوە دەیانەوێت دووربخرێمەوە".

لە راگەیاندراوێکدا کە دانەیەکی دەست سپی کەوتووە كامەران عەلی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی دەڵێت" وەزیری ئەوقاف بەوەكالەت ئەوە چەندین جارە هەوڵی لابردنی منی داوەو لەڕێگەی بەڕێوبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی و پارێزگاری پێشووەوی سلێمانیەوە، بەڵام ئەوان هیچیان ڕازی نەبوون بەداواكەیی و نا ئومێدیان كردبوو كە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی هیچ كاندیدێكی تریان نابێت بۆ ئەو پۆستەوە بێ ڕەزامەندی ئەوانیش پارتی ناتوانێت ئاوا كارێك بكات".

مەلا کامەران یەکێکە لە چالاکوانەکانی خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوباتی ٢٠١١ و دواتر لەسەر پشکی گۆڕان کرا بە بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی.

 
دەقی ڕاگەیەندراوەكە..

ڕوونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتی،
تەنها بەناوی خودا...
دوای ئەوەی لیژنەیەك لەسەر بەندە پێكهێنراوە كە گوایە بەندە كەسێكم بەنایاسایی ناردووە بۆ حەج، بەپێویستم زانی ڕاگشتی لەم ڕاستیانە ئاگادار بكەمەوە...
ـــ ئەوكارەی كە كراوە جگە لە هەڵەیەكی ئیداری بەسیگ هیچی تر نیەو بەندەش لێی بەرپرسیارنیم، بەڕێوبەری هۆبەی حەج كەهاوكات ئەركی ووردبینیشی هەیە لێی بەرپرسە و بۆخۆشی لەبەردەم لیژنەی لێكۆڵینەوەكەدا دانی پێدانەوەو ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ هەرسزایەك ئەو لیژنە دەری بكات....
ـــ ئەو ئافرەتەی كە جەوازەكەی بەهەڵە نێردراوە بۆ ڤیزا سێ ڕۆژ دوای ڕەوانەكردنی جەوازەكەی كەزانیمان ناوی دەرنەچووە دەستبەجێ پەیوەندیمان كردوە بە نوێنەرمان لە عەمانی پایتەختی ئوردن كە ئەو جەوازە ڕاگرێت و ڤیزای لێنەدات و نەمان هێشتووە سەفەرەكەی بكات....
ـــ بەپێی ڕێنماییەكان بوك دەتوانێ لە جێگەی خسوو بڕوات، ئەم ئافرەتەش ناوی خەسووی دەرچووەو مێردەكەی جەوازی خێزانی ناردووە لەبری جەوازی دایكی، چونكە پرسیاری كردوە كەزانیویەتی دەتوانێ خێزانی ببات لەبری دایكی بێ مامەڵەی تەنازول كردن ڕاستەوخۆ جەوازەكەی خێزانی ناردووە، كەدەبوو مامەڵەی تەنازولی بۆ بكات، ئێمەش كەلەوساتەدا نەمانتوانی ووردبینی بۆ بكەین چونكە كاتەكە ڕۆژی هەینی بووەو دەوام نەبووەو بەڕێوبەری گشتیش بەتلفون داوای كردووە بەزوترین كات و بەپەلە و هەر امڕۆ جەوازێكمان بۆ بنێرن لەبەر ئەوەی كات نەماوە، بۆیە ئەو هەڵەیە ڕویداوە، چونكە كاتی دەوام نەبووە ئەو ڕۆژە....
ـــ ڕۆژی یەك شەم كە دەوام كرایەوەو بەنوسراوی ڕەسمی داوای دانانی (ڕوناك عبدالرحمان سڵێمان)مان لە جێگەی ( پاكیزە....)كردوە كەلەسەر داوای خۆی كشاوەتەوە؛ بەڕێز كاك حاجی (واحید.) كە بەڕێوبەری هۆبەی حەج و بەشی ووردبینیە بێ گەڕانەوە بۆ لیستی ناوی دەرچوان نوسراوی كردووە بۆ دانانی (ڕوناك لە جێگەی پاكیزە) وە لەسەر هەمان ژمارەو زنجیرەی ناوی مێردەكەی نوسراوەكەی كردووە بێ گەڕانەوە بۆ لیستی ناوی دەرچووان، ئەوەهەڵەكەیەو هیچی تر....
ـــ كارمەندی ناوبراو بەڕێز كاك حاجی (واحید) بەڕێوبەری هۆبەی حەج یەكێكە لە باشترین و پاكترین و كاراترین كارمەندەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكەمان و هیچ پێشینەیەكی گەندەڵی نیە و بە اعترافی یاساناسان و كەسانی پسپۆڕ لەبواری كارگێڕیدا ئەوە هەڵەیەكی بەسیتەو هیچ سزایەكی نیە جگە لە ئاگاداركردنەوە......
ـــ لادانی بەندە لەسەر بڕیاری وەزیر یان ئەو لیژنەیە هیچ پاساوێكی یاسایی و ئیداری نیەو ئەو بڕیارە هیچ بەهایەكی نیە و كاری پێناكرێت، لەڕاستیدا ئەوە بڕیارێكی سیاسیەو دەبێت بەو ڕێگایەش چارەسەر بكرێت..
ـــ لەدوای پەكخستنی پەڕلەمان و ڕێگریكردن لە سەرۆكی پەڕلەمان و لادانی وەزیرەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، وەزیری اوقاف بەوەكالەت ئەوە چەندین جارە هەوڵی لابردنی منی داوەو لەڕێگەی بەڕێز كاك (فریدون حسن) بەڕێوبەری گشتی اوقافی سلێمانی و بەڕێز كاك (د. ئاسۆ فریدون) پارێزگاری پێشووەوە، بەڵام ئەوان هیچیان ڕازی نەبوون بەداواكەیی و نا ئومێدیان كردبوو كە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی هیچ كاندیدێكی تریان نابێت بۆ ئەو پۆستەوە بێ ڕەزامەندی ئەوانیش پارتی ناتوانێت ئاوا كارێك بكات...
ـــ لە ئێستادا ئەو بەڕێزەی لە جێگەی من دانراوە بەوەكالەت گوایە تا لیژنەكە لێكۆڵینەوەكانی تەواو دەكات، بەڵام لە سەرداوای بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەڕێزان پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان نە ئەوكەسەو، نەكەسی تر ناتوانێت لەشوێنی بەندە دەستبەكار ببێت چونكە ئەوە پێی دەوترێت سزای سیاسی و زەرداندنی ئەم زۆنگەش، بۆیە بەندە بەفەرمان و ڕێكەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان نەبێت، پۆستەكەم جێناهێڵم حساب بۆ هیچ بڕیارێكی ڕوو زەردانەش ناكەم.....
ـــ بەپێی ڕێنماییەكان تەنازولی برا بۆ براو خوشك بۆ خوشك نابێت هەروەها خوشك و برا بۆ یەكتر، چجای خزمی دوورتریش دەی وەزیری بەوەكالەت خۆی ئەمەی كردووەو بەم نایاساییە خەڵكی ناردووە بۆ حەج، بە بەڵگەوە لامانە!، بەڵام هەر بەپێی ڕێنمایەكان بوك بۆ خەسوو وە بەپێچەوانەشەوە دەبێت، وەك ئەو حاڵەتەی ئێمە، لەگەڵ ئەوەی نەشمان هێشتووە ئافرەتەكە سەفەرەكە بكات و نەیكردوە، كەچی بەسزامان دەدەن بەچیش؟!، بەلادان!!!، كێش؟!، من!. كە هیچ بەرپرس نیم و كەم تەرخەمیم نەبووە.. گەر كەسێك كەمتەرخەم و بەرپرس بوبێت بەڕێز كاك حاجی ( واحید...)ە كە بۆخۆشی دانی پێداناوەو ئامادەیی دەربڕیوە بۆ هەر سزایەك كە پێویست بكات...دەی ئەمە گەر شتی ترنیە چیە؟!.

 

 



PM:12:21:03/11/2016