وێنە.. ئایا ئەمە وەزیری دەرەوەی ولآتێکی گەورەی جیهانە ؟
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بۆریس جۆنسن بەشێوەیەکی زۆر جیاواز دەردەکەوێت و بە شۆرتێکەوە لەناو شەقامەکانی لەندەن وەرزش دەکات.
دوای ئەوەی لایەنە ئەمنییەکانی بەریتانیا لە بۆریس جۆنسن وەزیری دەرەوە ئارەزووە خۆشەویستەکەی خۆی لەبەر لایەنی ئەمنی لێ قەدەغەکەن کە لێخوڕینی پاسکیلە، رۆژی ١٠/٣١ خەڵکی لەندەن تەماشا دەکەن وەزیری دەرەوەیان بە شۆرتێکی کورت و فانیلەیەکەوە کە لەپشتی نوسراوە" بەریتانیای مەزن " دەردەکەوێت.
دەرکەوتنی وەزیری دەرەوە بەو شێوەیە بووە جێگای سەرنجی هاولآتیانی لەندەن و مشتومڕی میدیاکان وەک رۆژنامەی " سەن " بلآویکردۆتەوە.
PM:10:28:03/11/2016