هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵمەتێکی بەرفراوان دژی نووسینگەکانی هەدەپە ئەنجام دەدەن

لەگەڵ دەستگیرکردنی دەمیرتاش و یوسداغ و دە پەرلەمانتاری هەدەپە، ‌هێزە ئەمنییەکانی تورکیا هەڵمەتێکی بەرفراوانیان دژی بارەگاکانی هەدەپە لەسەرجەم شارەکانی باکور دەستپێکردووە.

کەناڵی تورک خەبر بڵاویکردەوە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەهەڵمەتێکی فراوانی پشکنین و دەستبەسەراگرتنی نووسینگەکانی هەدەپە لە شێرناخ و هەکاری و وان و سلۆپی و ماردین و دیاربەکرو بینگوڵ کردووەو تا ئێستا هەڵمەتەکەیان درێژەیان هەیە.

هەروەها ‌هێزە ئەمنییەکانی تورکیا بە شێوەیەکی بەرفراوان بە شارەکانی باکوری کوردستان بڵاوکراونەتەوە.



AM:11:34:04/11/2016