وێنە.. شاجوان دەیەوێت ببێتە ئەستێرە

ژالیا سیروان شاجوانی ٢٠١٦ی کوردستان وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کەهەزاران هەوداری سەرسام کردووە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، ژالیا سیروان، کە مانگی ڕابردوو وەک شاجوان هەڵبژێردرا وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە زۆرێک لە هەودارانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەربڕیوە.
ژالیا نوسیویەتی "تەنها سەیری ئەستێرەکان مەکە ببە بە یەکێک لەوان".
لە ڕۆژی ٦ی مانگی ڕابردوودا مەراسیمی هەڵبژاردنی شاجوان بۆ ساڵی ٢٠١٦ لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، ١١ کچ کێبڕکێیان دەکرد بۆ بەدەستهێنانی نازناوی شاجوان و ژالیا سیروانى ته‌مه‌ن ٢٠ساڵ كه‌ له‌ دایكبووى شارى سلێمانی‌بووه‌ خاوه‌نى نازناوى شاجوان بۆ ساڵى ٢٠١٦



PM:08:56:04/11/2016