وەزارەتی دارایی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

پاش ئەوەی چەند ڕێکخراوێک پاڵپشتی خۆیان بۆ یارمەتیدانی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێم دەبڕی تا یارمەتی فەرمانبەران بدەن لە بارەی مووچەوە، وەزارەتی دارایی و ئابوری حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاگاداری سەرجەم وەزارەتەكان دەكاتەوە هەر بڕە پارەیەك لەلایەن ڕێكخراوەكانی وەكو یونسف و رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و خێرخوازان بۆ دام و دەزگاكانی حكوومەت دابین بكرێت، دەبێت وەزارەتی دارایی لێ‌ ئاگادار بكرێتەوە.
وەزارەتی دارایی ڕێنماییەکی بڵاوکردووەتەوە تێیدا سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی ئاگادار کردووەتەوە کە دەبێت "بڕی پارەكە دیاری بكرێت بە دینارە یان بە دۆلارە یان پارەیەكی ترە".
هەروەها لە نوسراوەکەدا هاتووە "نووسراو ئاراستەی بەڕێوبەرایەتی گشتیمان جووڵەی دراو بكرێت بۆ كردنەوەی ژمێرییەكی رەوان لەگەڵ ناوی بانكەكە و ناوی ئەو كەسانەی كە دەسەڵاتداری بە جوڵاندنی ئەم ژمێرەیە، بۆ چ مەبەستێك دیاری كراوە و ڕێكار و میكانیزمی خەرج كردنەكە ڕونبكرێتەوە بۆ هەمان مەبەست خەرج دەكرێت، هەر خەرجیەك لەسەر ئەم بڕە پارنە دەكرێت پێویستە مانگانە تەرازووی پێداچوونەوەی ڕەوانەی وەزارەتمان بكرێت".



PM:09:31:04/11/2016