عێراق یەکەمین پارەی بۆ هەرێم نارد

وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڕى 10 ملیار دینارى بۆ هه‌رێمی کوردستان ناردووه‌ و بریکاری وەزیری داراییش دەڵێت وەک نیاز پاکییە


فازڵ نه‌بى بریكارى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بەماڵپەڕی دواڕۆژی ڕاگەیاندووە "له‌كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڕى 10 ملیار دینارى وه‌كو نیازپاكى بۆ هه‌رێمی کوردستان ناردووه‌".


هەروەها وتوشییەتی كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوو وه‌زاره‌تى دارایى عێراق بڕى 10 ملیار دینارى وه‌كو نیازپاكى بۆ هه‌رێمی کوردستان ناردووه‌.


هاوکات قاره‌مان شێخ كه‌مال جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ بە هەمان ماڵپەڕی ڕاگەیاندووە "راسته‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ خزمه‌تى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌یه‌، به‌ڵام پاره‌كه‌ راسته‌وخۆ ده‌درێته‌ وه‌زاره‌تى دارایى هه‌رێم و دواتر بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ خه‌رجده‌كرێت".



PM:10:31:05/11/2016