ڤیدیۆ.. چرکەساتی ڕزگاربوونی ستافێکی BBC لە موسڵ

کەناڵی بی بی سی، چرکەساتی هێرشێکی خۆکوژی بڵاوکردەوە کە تێیدا ستافی ئەو کەناڵە لە تەقینەوەیەکی گەورە ڕزگاری دەبێت لە نزیک موسڵ.

تیمێکی بی بی سی لەگەڵ یەکەیەکی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق دەکەونە ڕووبەڕوو بونەوەیەکی سەختەوە لەگەڵ چەکدارانی داعش و چەکدارێکی داعش بە ئۆتۆمبێکیکی بۆمبڕێژکراوەوە خۆی دەتەقێنێتەوە.

وەک دەردەکەوێت کە بە ئەستەم ستافەکەی ئەو کەناڵە ڕزگاریان دەبێت لەو هێرشە خۆ کوژییە، وەک لەو ڤیدیۆ درێژەدا دەردەکەوێت کە چۆن ئۆتۆمبێلە بۆمبڕێژکراوەکە دەتەقێتەوە.



AM:11:12:06/11/2016