وەزارەتی دارایی موچەی چوار مانگی مامۆستایان دابەش دەكات
وەزارەتی دارایی‌و ئابوری هەرێمی كوردستان موچەی چوارمانگی مامۆستایانی گرێبەستی بیانی لەزانكۆكانی كوردستان خەرج دەكات.
به‌پێی نوسراوی ژماره (10152) كه له‌رێكه‌وتی 20ی تشرینی یه‌كه‌می 2016 ده‌رچووه‌و واژووی رابه‌ر سدیق بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به (وه‌كاله‌ت)ی به‌سه‌ره‌وه‌و وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ست دواڕۆژ كه‌تووه، موچه‌ی هه‌شت مانگی دوو ساڵی مامۆستایانی بیانی، ئه‌وانه‌ی به گرێبه‌ست له زانكۆكانی كوردستان وانه ده‌ڵێنه‌وه، خه‌رجده‌كات.
به‌پێی بڕیاره‌كه، مانگه‌كانی (ئه‌یلوول و تشرینی یه‌كه‌م و تشرینی دووه‌م و كانوونی یه‌كه‌م)ی 2015 به رێژه‌ی 100% خه‌رجده‌كرێت، به‌ڵام هه‌رچوار مانگی (ئاب و ئه‌یلوول و تشرینی یه‌كه‌م و دووه‌م)ی 2016 به رێژه‌ی 50% خه‌رجده‌كرێت.
PM:01:30:06/11/2016