وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌باره‌ی‌ 10 ملیار دیناره‌كه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

وتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵی ناردنی ١٠ ملیار دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ وەزارەتەکەی ڕەت کردەوە و دەڵێت "هیچ بڕە پارەیەکمان پێ نەگەیشتووە".

 جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە و وتەبێژی فەرمی وەزارەتی پێشمەرگە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک ئەمڕۆ ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦  ڕایگەیاند "نەو ئەو ١٠ ملیار دینارە و نەهیچ بڕە پارەیەکی تر لە وەزارەتی دارایی یاخود وەزارەتی بەرگری عێراق نەگەیشتووە بە وەزارەتی پێشمەرگە".

ناوبراو وتیشی کە لەگەڵ ڕابەر سدیق بریکاری وەزارەتی دارایی هەرێمدا قسەیان کردووە و ئەویش جەختیکردووەتەوە کە هیچ بڕە پارە یان نوسراوێکیان لەو بارەیەوە بەدەستنەگەیشتووە.

پێشتر لە هەندێک میدیاوە لە زاری فازڵ نەبی بریکاری وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڵاوکرایەوە کە گوایە وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ۱٠ ملیار دیناری عێراقی ڕەوانەی وەزارەتی پیشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.  



PM:01:55:06/11/2016