بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی دەروونی کە لە
ئەمریکا ئەنجامدراوە تێیدا دەرکەوتووە کە پیاوان زیاتر خەیاڵیان لای سێکسکردنە وەک
لە ژنان.
بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوە نوێیە کە لە زانکۆی
ئۆهایۆی ئەمریکا ئەنجامدراوە و تێیدا ١٦٣ پیاو ١٢٠ ژن بەشداریان تێیدا کردووە و
پرسیاریان لێکراوە لەسەر ئەوەی ڕۆژانە چەند جار بیر لە سێکس کردن دەکەنەوە.
ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە ئەوە دەردەخات پیاوان
لە ژنان زیاتر خەیاڵیان بۆ سێكسکردن دەچێت و هەر پیاوێک لە ڕۆژێکدا ١٨ جار بیر لە
سێکس کردن دەکاتەوە، بەڵام ژنان لە ڕۆژێکدا تەنها ١٠ جار بیرلەسێکسکردن دەکەنەوە.