سبەینێ ئەنجمونەی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە گوێرەی
کارنامەی کۆبوونەوەکەش لە بارەی وادەی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆوە بڕیار
دەدرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان سبەینێ کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆ ئەنجومەنی
وەزیران بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بەرزانی کۆدەبێتەوە لە کۆبوونەوەکەشدا رابه‌ر سدیق
بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به وه‌كاله‌ت راپۆرتێك له‌سه‌ر قه‌یرانی دارایی و ئاماده‌كارییه‌كانی
وه‌زاره‌ته‌كه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی فه‌رمانبه‌ران پێشكه‌ش ده‌كات.
هەر بە گوێرەی زانیارییەکان کەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ و وەزیری
پێشمەرگە بە وەکالەت ڕاپۆرتێک لەسەر پێشڕەوییەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشکەش
دەکات.
هاوکات هەریەکە لە وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و وەزیری کوشتوکاڵ
ڕاپۆرتێک لە بەارەی وەزارەتەکانیان پێشکەش دەکەن.