بە فەرمی وادەی شکاندنی بایکۆت و دەستکردنەوە بە دەوام ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند هەوڵێک هەیە کە کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دەوامی خوێندن بکرێتەوە و مامۆستا و خوێندکار بگەڕێنەوە خوێندنگاکانیان

دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ماڵپەڕی میللەتی ڕاگەیاندووە"بە حزبەکانمان وتووە کە هەوڵ بدەن قەناعەت بە مامۆستایان بکەن بگەڕێنەوە هۆڵەکانی خوێندن بۆئەوەی خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت''.

ناوبراو هەروەها ڕاشیگەیاندووە "وەزارەتی پەروەردە هاندانێک بۆ مامۆستایان خەرج دەکات کە بڕەکەی ٦٠ هەزارە، جگە لەوەش رێکخراوێکی ئەڵمانی بڕێک پارە دەداتە ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی شارن و هاتوچۆ دەکەن''.

بەڕێوەبەری پەروەردەی سلێمانی وتوشییەتی "هەرچەندە ئەم پارەغث بڕێکی کەمە، بەڵام هەر باشە و بۆشاییەک بۆ مامۆستاکان پڕدەکاتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا ئێمە هەمیشە داکۆکیکاری مافی مامۆستایان بووین."



PM:07:03:07/11/2016