ئەمڕۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت و هەر کاندیدێک
ببێت بە سەرۆک دەبێت ٢٧٠ دەنگی ئەندامی ئەنجومەنی Electoral
College بەدەست بهێنێت، ئەگەر ئەمەش ڕووینەدا ئەوا
ڕێکارێکی دیکە دەگیرێتە بەر و هەڵبژاردنەکە دوبارە ناکرێتەوە.
Electoral College ئەنجومەنێکە کە هاوڵاتیان دەنگی پێدەدەن و دواتر ئەوان سەرۆکی
ئەمریکا و جێگری سەرۆک بۆ ماوەی چوار ساڵ هەڵدەبژێرن ئەمەش واتە خەڵکی ئەمریکا راستەوخۆ
سەرۆکی وڵاتەکەیان هەڵنابژێرن، بەڵکو ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە هەڵدەبژێرن و دواتر
ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، کە پێشتر بەڵێنیانداوە دەنگ بە کام کاندید بدەن، سەرۆک و
جێگری سەرۆک دەستنیشاندەکەن.
بەڵام ئەگەر دوو کاندید هەردووکیان ٢٦٩ دەنگیان بەدەستهێناو یەکسان
بوون ئەوا ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا (کۆنگرێس) سەرۆکێک هەڵدەبژێرن و کێبڕکێکە
یەکلایی دەکەنەوە.