وێنەی نوسراوەكە.. وەزیری ناوخۆ واژۆی لەسەر نوسراوەكەی سەردار قادر كرد

ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان واژۆی لەسەر نوسراوێك كرد كە بەپێی ئەوە سەردار قادر بە كارەكانی پارێزگاری سلێمانی رادەسپێرێت.

لەمبارەیەوە بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، جەلال شێخ كەریم تایبەت بە سپی راگەیاند "ئەمرۆ كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆ، واژۆی لەسەر ئەو نوسراوە كرد كە سەردار قادر جێگری پارێزگاری سلێمانی راسپێردراوە بۆ ئەوەی كارەكانی پارێزگاری سلێمانی بە فەرمی راپەڕێنێت.

بەپێی ئەو نوسراوە كە وێنەیەكی دەستی سپی كەوتووە: د. ئاسۆ فەریدون پارێزگاری سلێمانی بۆ ماوەی یەك ساڵ مۆڵەتی بێ موچەی پێدەدرێت.

لە خاڵكێكی سێیەمی فەرمانە وەزارییەكەدا هاتووە: راسپاردنی بەڕێز (سەردار قادر عەلی) جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەری بۆ راپەڕاندنی كاروباری پارێزگای سلێمانی هیچ كارتێكردنێك نەكات لەسەر ئەو دەسەڵاتانەی كە پێشتر دراون بە بەڕێز (عمر احمد امین) جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری كارگێڕی كە بەفەرمانی ژمارەی (31890) لە 5/10/2016 لەلایەن پارێزگاری سلێمانی پێیان دراوە بە مەرجێك پێچەوانەی بەیانی ژمارە 12ی ساڵی 2016 نەبێت.



PM:01:54:09/11/2016