بە فەرمی.. حکومەتی هەرێم: موچەی ئەم شوێنە دابەش دەکرێت

وتەبێژی حکومەتی هەڕێم ڕایگەیاند مووچەی مانگی نۆ دابەش دەکرێت و ڕەتی کردەوە کە حکومەتی هەرێم مووچە دابەش نەکات و ڕاشیگەیاند مووچەی پێشمەرگە پێش وەزارەتاکانی دیکە دەدرێت

سەفین دزەیی،وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ڕووداوی ڕاگەیاندووە "دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 بەپێی فرۆشی نەوت و نرخی نەوتە لە بازاڕەكانی جیهان، دابەشكردنی مووچە بەپێی ئەو داهاتەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانە كە رادەستی وەزارەتی دارایی دەكات ئەوانیش بە پێی خشتەیەك بە سەر وەزارەت و دامودەزگاكانی دابەشیدەكەن".

سەفین دزەیی ئەوەشی وتووە"داهاتی نەوت چەند بێت و چ كاتێك بخرێتە سەر حساب بانكی وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان، بەش بەش رادەستی وەزارەتی دارایی دەكرێت بۆ ئەوەی بە خشتە دابەشبكرێت، جا ئەو داهاتە بە رۆژانە یاخود بە هەفتانە دەبێت بەپێی فرۆش و نرخی نەوت".

وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم ڕاشیگەیاند:" دابەشكردنی مووچەی هێزی پێشمەرگەو خەرجی شەڕی داعش لە پێشینەی كاری حكومەتە دواتر وەزارەتەكانی دیكە".



PM:08:55:10/11/2016