مامۆستایانی ناڕازی و فەرمانبەران و دەستبژێرەکانی کۆمەڵگا لەبەردەم پەروەردەوەی رۆژئاوای سلێمانی گردبوونەوەو دواتر بە خۆپیشاندان چوونە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق لەگەڕەکی ئاشتی سلێمانی و لەوێ یاداشتێکیان ئاراستەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئارامی شێخ محەمەدو پەرلەمانتارانی تری ئامادەبوو پێشکەش کرد.
خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایانی سلێمانی بە یەکێک لە خۆپیشاندانە گەورەکانی مامۆستایان دادەنرێت و کە زیاتر لە پێنج هەزار خۆپیشاندەر دەخەمڵێنرا، هاوکات خۆپیشاندەران لە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق یاداشتێکیان ئاراستەی پەرلەمانی عێراق کرد‌و ناوەرۆکەکەی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە مامۆستایان بێ ئومێد بوون لە چارەسەری کێشەی مووچەکانیان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوەو داوا دەکەن، حکومەتی عێراق بە دەنگیانەوە بچێت و کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات، جێگری سەرۆکی پەرلەمانیش پشتیگری خۆی بۆ داواکارییەکانیان دەربڕی و بەلێنی پێدان کە هەوڵی چارەسەرکردنی دەدەن.
ئه‌و خۆپیشاندانه هاوكات لە هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و راپه‌ڕین و شاره‌زوریشی گرتووه‌ته‌وه، مامۆستایانی ناڕازیی له‌سلێمانی، خۆپیشاندانه‌كه‌دا كارتی سوریان به‌رزكرده‌وه وه‌كو نیشانه‌یه‌ك بۆ پێدانی دوا مۆڵه‌ت به حكومه‌ت و جه‌ختیان كرده‌وه كه رۆژانی داهاتوش به‌رده‌وامی به ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ده‌ده‌ن.
سەبارەت بە ژمارەی ئەو قوتابخانانەی لە سلێمانی دەرگاکانیان کراوەتەوەو دەوامی تێدا کراوە،
كه‌مال نوری به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوای سلێمانی به رۆژنامەنووسانی راگەیاند " زانیاریمان لا نییە چه‌ند قوتابخانه داوامیان كردووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌شێكی زۆر له‌مامۆستایان به‌رده‌وام بوون له‌خۆپیشاندان و بایكۆتكردن".
وتیشی " وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ش چاودێری دۆخه‌كه ده‌كات و خۆیان بڕیارده‌ده‌ن، ئه‌مڕۆش هیچ به‌ڕێوبه‌رێكی په‌یوه‌ندی پێوه‌نه‌كردوم بۆ ئه‌وه‌ی بڵێت ده‌وام ده‌كه‌ین".