بەهۆی ئەو گۆڕانانەی کە لە کاتی دووگیانیدا بەسەر هۆرمۆنەکانی ژناندا دێت، زیاتر
ژنان بە بۆن هەستیار دەبن و پێی بێزار دەبن
قاوە: ئەگەرچی زۆرکەس حەزی بە بۆنەی قاوەیە، بەڵام لە دوای دوو گیان بوون قاوە
یەکێکە لەو بۆنانەی کە بێزارت دەکەن
گۆشتی لێنراو: ئەگەرچی بۆنی گۆشت بە کاڵی خۆش نییە، بەڵام بۆنی گۆشتی لێنراو
لای هاوڵاتیان ناخۆش نییە، بەڵام بۆ ژنانی دوو گیان تەنانەت گۆشتی لێنراو دەبێتە هۆی
بێتاقەتی خانمان.
بۆنی هاوسەرەکەت: ئەگەرچی هاوسەرەکەت بۆن بەکار بهێنێت یان نا بەڵام بۆنی خۆی
دەبێتە هۆی بێزار بوونت لە کاتێکدا زۆرێک لە خانمان بۆنی هاوسەرەکەیان بە دڵە.
هەویری (مەعجوون) ددان: هەندێک لە خانمان لە کاتی بەجێمانی خواردن لە دانیاندا
پێویستیان بە ددان شتن هەیە، بەڵام بۆنی هەویرەکانی ددان دەبنە هۆی بێزاری خانمان.
بۆنی سپۆپەرمارکێت :ڕەنگە لەو باوەڕەدا بیت کەئەمەیان شتێکی سەیرە، بەڵام لە
ڕاستیدا وایە و خانمان هەست بە بۆنی سپۆرمارکێت و دوکانەکانی پێڵاو دەکەن و زۆر پێی
بێزار دەبن.
سابوون: زۆرێک لە خانمان لە کاتی دووگیانیدا هەستیارن بە بۆنی سابوون و لەکاتی
خۆشتندا دایەنەوێت بە سابوون خۆیان نەشۆن.
جگەرە و جگەرەکێش: ئەمە بۆنێکە زۆرێک لە کەسانی ئاسایش پێی بێزارن نەک بە تەنها
خانمانی دووگیان.
ماسی: ئەگەرچی خواردنی ماسی یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان، بەڵام بۆنی ماسی بۆ
خانمانی دووگیان وەڕەزکەرە.