ئەم هەفتەیە جگە لە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی ئەم وەزارەتەش دابەش دەکرێت

دوێنێ وەزارەتی دارایی بە فەرمی ڕایگەیاند کە ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت و بە گوێرەی زانیارییەکانی سپیش دوای وەزارەتی پێشمەرگە مووچەی مانگی نۆی وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی بە سپی ڕاگەیاند "ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی خشتەیەکی تری مووچە بڵاودەکاتەوە و وادەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ ڕادەگەیەنێت".

دوێنی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندڕۆژی دوو شەممە 14/11/2016، مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

هەروەها ڕۆژی سێ‌ شەممە و چوارشەمە بەرواری 15-16/11/2016، مووچەی یەكەكانی (80و 70)ی، سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.



AM:10:57:13/11/2016