تا ئێستا شەڕی میدیا دژی ترامپ لە رێگای بڵاوکردنەوەی وێنە وروژێنەرەکانی هاوسەرەکەیەوە بەردەوامە

هەرچەندە زیاتر لە پێنج رۆژە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا تەواوبووە، بەڵام تا ئێستا شەڕی میدیا لەگەڵ ترامپ لە رێگای بڵاوکردنەوە وێنە وروژێنەرو نیمچە رووتەکانی میلانیا بەردەوامە.

هەرچەندە زۆرێک لەوێنەکانی خانمە نمایشکار، میلانیا هاوسەری سەرۆکی نوێی ئەمەریکا ترامپ لە پێش ساڵی ٢٠٠٠ گیراون، بەڵام هەندێک لەمیدیاکان لەکاتی هەڵمەتی هەڵبژاردن و دوای سەرکەوتنیشی وێنەکانی بڵاودەکەنەوە وەک شەڕێک لە گەل ترامپ.

لە پێگەی "گی کیو" کە تایبەتە بە فاسیۆن، چەند وێنەیەکی میلانیای ساڵی ٢٠٠٠ گرتووە، سەرلەنوێ ئەو پێگەیە تێکڕای وێنەکانی بڵاوکردەوە.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی نوێی ئەمەریکا تا ئێستا سێ جار هاوسەرگیری کردووە و دوا هاوسەریشی لە ساڵی ٢٠٠٥ ناسیویەتی.



PM:01:59:13/11/2016