پۆلیسی هەولێر لەسەر گرتنی هاوسەری پێشووی ئاشتی هەورامی رونكردنەوە دەدات

بەرێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكرای دەكات، تاوانەكانی كوشتن و دزی كردن رویان لەزیادبون كردوە ئەمەش هۆكارەكەی دەگەرێتەوە بۆ ئەم بارودۆخەی شەڕ و هەروەها زیادبوونی دیاردەی چەك هەڵگرتن، بەهۆی رووداوەكانی كوشتن و دزی كردن 21 كەسیان دەستگیركردوە.

لیوای ماف پەروەر عیدلخالق تەڵعەت بەرێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر لەكۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا وتی، هێزەكانیان توانیویانە 21 كەسی تۆمەتبار دەستگیربكەن كە 10 تاوانی دزی كردن و 5 تاوانی كوشتنیان ئەنجامداوە و لەتاوانە گرنگەكانیش كوشتنی نەقیبێكی پێشمەرگە و سێ‌ حاڵەتی دزینی ئوتومبێل و دزی كردن بوە لەخانوەكانی شەهیدانی یەكێتی.

ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ژنێك لەكۆیە هاوسەرەكەی خۆی كوشتوە لەلایەن پۆلیسی دهۆكەوە دەستگیركراوە، و تەرمی هاوسەرەكی سوتاندوە و نەقیبی پێشمەرگە بوە بەناوی نەقیب رامیار، هەرەوها دوو تاوانباری تریش یەكێكیان هاوڵاتیەكی كوشتوە لەكەسنەزان و یەكێكیشان لەهەریر كەسێكی كوشوە و هەروەك 11 تاوانباریشیان هاوڵاتیەكیان بەچەقۆ كوشتوە بەگەرەكی فەرمانبەران لەهەولێر كەتەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 21 ساڵیە و دوو تاوانباری تریش هاوڵاتیەكین لەنزیك بازاری لەنگە كوشتوە و سەرجەم كوشتنەكانیش بەچەقۆ بوە،

باسی لەوەشكرد، سەرجەم تاوانەكانی تر دزی كردن بون و ئێستاش تاوانباران دەستگیركراون.

لەبارەی دەستگیركردنی هاوسەری ئاشتی هەورامی بەرێوەبەری پۆلیس وتی، لێكۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە و دەستگیركراوە دۆسیەكەشی لای دەستەی دەسپاكی هەرێمی كوردستانە.



PM:02:58:13/11/2016