بەیانی سێ شەممە ١١/١٥ جارێکی تر مامۆستایان و فەرمانبەران وخەڵکی ناڕزای خۆپیشاندان دەکەن و بەیانی لە بەردەم پەروەردەی رۆژئاواوە دەچنە بەردەم دادگاو داوای یاسای لەسەر حکومەت تۆمار دەکەن.
لە رۆژانی رابردوودا خۆپیشاندانی مامۆستایان و خەڵکی ناڕازی چوونە بەردەم نووسینگەی پەرلەمانی عێراق و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەو پێشتریش پارێزگاری سلێمانی، بەڵام بەیانی دەچنە بەردەم دادگای نوێی سلێمانی لە رۆژئاوای شارەکەو داوایی یاسایی لەسەر حکومەتی تۆمار دەکەن.
مامۆستایان رایدەگەیەنن سبەی خۆپیشاندانەکان گەورەتر دەبن و چین و توێژەکانی تریش بەشدار دەبن.
مامۆستایانی ناڕازی، لەخۆپیشاندانی سبەینێ جگە لە داواكاری گێڕانەوەی موچەكانیانو لابردنی سیستەمی پاشكەوت، داوادەكەن چاكسازی لەوەزارەتی پەروەردەدا بكرێتو گۆڕانكاری لە میكانیزمی دانانی بەڕێوەبەرەكان بكرێت، بە جۆرێك "لەسەر بنەمای لێهاتویی" بەڕێوەبەرەكان دابنرێت. ئەوەش بەوتەی بەهمەن ئەحمەد.
مانگو نیوێكە، مامۆستایانی هەردوو پارێزگای سلێمانیو هەڵەبجەو قەزای كۆیە لەپارێزگای هەولێر بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووەو ئامادەنینی بایكۆت بكشێننو داوای پێدانی موچە لەكاتی خۆیو نەهێشتنی سیستمی پاشەكەوتكردنی موچە دەكەن، كە حكومەت لەسەرەتای ئەمساڵەوە پەیڕەوی كردووە.