سەركردەیەكی كوردی داعش له حەویجە كوژرا

سەركردەیەكی كوردی داعش لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە حەویجە كوژرا.


عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک بە رووداوی راگەیاند، كاتژێر 09:30 بەیانی رۆژی سێشەممە 15-11-2016 لە ئەنجامی بۆردوومانكردنی شەش ئامانجی داعش لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لە شارۆچكەی حەویجە، سەركردەیەكی كوردی نێو ئەو رێكخراوە كوژرا.


سەرحەد قادر وتیشی "ئەو سەركردەیەی داعش ناوی ئەبو ئەیوبی ئەلكوردیە، ناوی راستەقینەی خۆی (پشتیوان تاڵەبانی)ـیە و خەڵكی كەركووكە".


بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەکانی کەرکووک راشیگەیاند، سەركردیەەكی دیكەی داعش كە خەڵكی موسڵ بووە بە ناوی "ئەبو بەڕا" لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا كوژراوە.



AM:10:17:16/11/2016