ئاری هەرسین: یەک بست لە سنورەکانی کوردستان کشانەوەی هێزی پێشمەرگەی تیا ڕونادات

سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت "یەک بست لە سنورەکانی خاکی پیرۆزی کوردستان کشانەوەی هێزی پێشمەرگەی تیا ڕونادات".

ئاری محەمەد هەرسین لەنوسینێكدا سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە لەو شوێنانەی خاكی كوردستانە‌و رزگار كراون دەنوسێت: تاپۆی کوردستان لەسەر ئۆباما و عیبادی نیە هەتا پێمان بڵێن دەبێت لە خاکی کوردستان بکشێینەوە.

هەروەها دەنوسێت:  ئێمە وڵاتی کەسمان داگیر نەکردوە هەتا لێی بکشێینەوە و، هیچ ڕێکەوتنێکیش لەسەر کشانەوەی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانیەکان لەگەڵ هیچ کەسێک و لایەنێک نەکراوە. سنوری کوردستان بە خوێنی پێشمەرگە لە دەست داعش ڕزگار کراوە، بۆیە یەک بست لە سنورەکانی خاکی پیرۆزی کوردستان کشانەوەی هێزی پێشمەرگەی تیا ڕونادات.



PM:01:01:16/11/2016