كارەبای نیشتمانی ماڵان گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا دێت

بەوتەی بەڕێوەری كارەبای سلێمانی پێدەچێت كارەبای نیشتمانی لەمانگی داهاتووەوە كەمتر لە بڕی ئێستا بدرێت بەهاوڵاتیان كە ئێستاش رۆژانە 6 ساعت دەبڕدرێت.

لەمبارەیەوە سالار حسامەدین بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی،  بە رادیۆی نەوای راگەیاند: پێدەچێت پێدانی بەشە كارەبای ماڵان زۆر لەم ئاستەی ئێستا كەمترببێتەوە. وتیشی "لەبەرئەوەی تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان هیچ بڕە نەوتێكی بەشە ماڵانی دابەش نەكردووە، بۆیە لۆدێكی زۆر لەسەر كارەبا دروست بووە بەهۆی بەكارهێنانی كارەبای نیشتمانییەوە لەلایەن هاووڵاتیانەوە بۆ سەرجەم پێداویستیەكانیان بەتایبەتی گەرمكردنەوە، بۆیە لەئێستادا رۆژانە 6 تا 8 كاتژمێر بە بەردەوامی كارەبای ماڵان لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەبڕدرێت".

ئەو بەڕێوەبەرە وتیشی "ئەگەر بێتو حكومەت پەلە نەكات لە دابەشكردنی بەشە نەوتی ماڵان، ئەوا پێشبینی دەكرێت لە مانگی 12 بەدواوە كارەبای نیشتمانی زۆر لەم بڕینەی ئێستا كە هەیە، زیاتر ببێت لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری".



PM:01:09:16/11/2016