ڤیدیۆ.. لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە خیانەتی ژنەکەی ئاشکرا کرد

پیاوێک لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە چاودێری هاوسەرەکەی دەکات و دواتر بۆی ئاشکرا دەبێت کە ژنەکەی خیانەتی لێدەکات.

لە تۆڕی کۆمەلآیەتی یوتوب، ڤیدیۆی پیاوێک بلآبۆتەوە لە رێگای فرٶکەی بێ فڕۆکەوانەوە چاودێری هاوسەرەکەی دەکات.

ئەو ژن و مێردە کە ١٨ ساڵە ژیانی هاوسەریان پێکهێناوە، ماوەیەک پیاوەکە گومان دەکات لە ژنەکەی کە لە کاتی کاردا هەموو رۆژێک زوو دەچێتە دەرەوە، لەو ماوەیەشدا کەسێکی نەناسراو تەلەفونی بۆ دەکات و پێی دەلێت" ئاگات لە هاوسەرەکەت بێت".

گومانی پیاوەکە زیاتر دەبێت و جارێک دوای هاوسەرەکەی دەکەوێت تا بزانێت هاوسەرەکەی خەریکی چییە، بەلآم سوودی نابێت، دواتر لە ڕێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە چاودێری هاسەرەکەی دەکات و لەڕێگای کامێرانی ناو فڕۆکەکەوە بۆی دەردەکەوێت کە ژنەکەی خیانەتی لێدەکات و لەو ساتەشدا وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، پیاوەکە تووشی هێستریا دەبێت.

 



PM:03:00:16/11/2016