بە ڤیدیۆ .. ژنێکی روسی دەبێتە شاجوانی جیهان

ژنێکی رووسی بەناوی، ئەلفێرا سنیتشایا لە پێشبڕکێی جیهانی ژناندا کە ئەمساڵ لەوڵاتی هیندستان سازکرا، بەیەکەم دەرچوو.

ئەو پێشبڕکێیە کە بۆ ئەو ژنانە سازدەکرێت کە تەمەنیان لە نێوان ١٨- ٤٥ ساڵە، ئەلفێرا لسنیتشایای روسی توانی پلەی یەکەم بدەستبهێنێت.

لەلفێرا خاوەنی مناڵێکەو، هەر لەو پێشبڕکێیەشدا کچێکی تری روسی توانی بە جوانترین لەشجوانی نێو بەشداربووان هەڵبژێردرێت.

 
ئەم پێشبڕکێیە بۆ هەڵبژاردنی ژنە شاجوانی جیهان لە ساڵی ٢٠١٣ دەستیپێکردووە، بەڵام کچە شاجوانی ساڵی ٢٠١٦ لە ١٨ مانگی داهاتوو کانونی یەکەم سازدەکرێت و کچە شاجوانی روسی یانا دبروفلسکایا یەکێکە لە کێبەرکارە بەهێزەکان.




PM:06:46:16/11/2016