بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" عێراق لە رووی داراییەوە ساڵی داهاتووی خراپتر دەبێت لەم ساڵ و، هەرێمیش وەك سالانی پێشوو پشکی لە %17 یە ، بەلام دڵنیاین حكومەتی هەرێم نایەوێت پابەند بێت بەو رێكەوتنە تا دەرفەتی دزی و گەندەڵیەكانی بۆ بمێنێتەوە ".
ئەحمەدی حاجی رەشید بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، بە سپی رایگەیاند" بودجەی ساڵی 2017ی عێراق هاوشێوەی بودجەی ساڵانی 2015 و 2016 یەو گۆرانكاریەكی ئەوتۆی تێدا نیە".
ئەو پەرلەمانتارە پێێوایە ساڵی ٢٠١٧ بارودۆخی کوردستان و عێراق خراپتر دەبێت.
پرۆژە بوودجەی ساڵی ٢٠١٧ تا ئیستا لەپەرلەمان خوێدنەوەی یەكەمی بۆكراوەو دوای سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا پێشبینی کرا وەفدی فەنی هەردوولا کۆببنەوە لەسەر نەوت و بودجە، بەڵام تا ئێستا ئەو کۆبوونەوانە نەکراوە.