ھەفتەی داھاتوو دەرماڵەی کارمەندانی تەندروستی دابەش دەكرێت
وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند: دڵنیایی بەھاوڵاتیانی ھەرێم دەدەم لەبارەی مەترسیەکانی قەیرانی کەمی دەرمانەوە، مەترسی لەسەر كەمی دەرمان نییە.
د.ڕێکەوت حەمەڕەشید وەزیری تەندروستی حکومەتی ھەرێم لەمیانی سەردانێکدا بۆ ئیدارەی گەرمیان و لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەئێستادا لەھەوڵداین بڕی پارەی ئێشگری زیادبکەین، ھەفتەی داھاتوش دەرماڵەی ئێشگری کارمەندانی تەندروستی دابەشدەکرێت و پێدانی دەرماڵەی ئێشگری درێژخایەن دەبێت و بەشێوەیەکی کاتی نییە.
وەزیری تەندروستی وتیشی: ئەنجومەنی وەزیران تەنھا دەسەڵاتی خەرجکردنی شەش ملیار دیناری پێداوین بۆ کڕینی دەرمان و حکومەتی عیراقیش لە ٤٥%ی دەرمانمان بۆ دابیندەکات، بۆیە قەیرانی دەرمانمان نییە.
PM:01:52:17/11/2016