ڤیدیۆ.. هودا خەلیل باسی "گرتە سێکسییەکەی" دەکات

خانمە پێشکەشکاری دیاری کورد، هودا خەلیل خانمە پێشکەشکاری دیاری کورد لە چاوپێکەوتنێکی نوێیدا باس لەو گرتەیە دەکات کە "وەک گرتەی سێکسی" ئەو بڵاوکرایەوە، رەتیدەکاتەوە کە هی ئەوبن. 

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی کەی مەگەزین باس لە زۆر لایەنی تایبەتی ژیانی دەکات و دەشڵێت زۆر حەزی لە نێرگەلە نییە و بەتەواوەتیش نازانێت بیکێشێت و دەشڵێت ئافرەت چەند گرنگی بە جوانی خۆی بدات هەر کەمە.

هەودا خەلیل، سەبارەت بە ڤیدیۆ سێکسییە، دەڵێت" ئەو ڤیدیۆیە راست نییەو دورستکراوە، من داوای یاساییم لەسەر دوو ماڵپەڕ تۆمار کرد، بەلآم دواتر سەرنوسەرکانی پەیوەندین پێوەکردم و منیش حەزم لە کێشە نییەو داواکانم کشانەوە".


هەر لەو چاوپێکەوتنەدا دەڵێت پێنج تاتۆی هەیە و شوێنی تاتۆکانیشی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت ڕەفزێکی زۆری بە کوڕان داوە و دەڵێت تا ئێستادا داوای خۆشەویستی لە هیچ کوڕێک نەکردووە.

هەروەها ئاشکراشی دەکات و دەڵێت عاشق و ئامادەش نییە ئاشکرای بکات و چونکە دەڵێت غیرە لە کچەکانی دیکەی دەکات و دەشڵێت هاوسەرگیری شتێکی تەقلیدییە.

 



AM:10:56:19/11/2016