بەپەلە.. وەزارەتی دارایی دابەشکردنی موچەی مامۆستایانی بیانی ڕاگەیاند

بە گوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری موچەی چوار مانگی ساڵی رابردووی مامۆستایانی گرێبەستی بیانی لە زانكۆكانی كوردستان بەرێژەی 100% خەرجدەكات.


بە گوێرەی نوسراوێک کە ئیمزای رابەر سدیق بریكاری وەزارەتی دارایی و ئابووری بە (وەكالەت)ی لەسەرە تێیدا بڕیاردراوە چوار مانگی 2015ی مامۆستایانی گرێبەست بە رێژەی (100%) خەرج دەکرێت، كە ژمارەیان (170) مامۆستایە.

ئەو چوار موچەیەی مامۆستایان بیانی موچەی مانگەكانی (ئەیلوول و تشرینی یەكەم و تشرینی دووەم و كانوونی یەكەم)ی ساڵی رابردووە.



AM:11:06:19/11/2016