داوا لە یونیسێف دەكرێت پەروەردەی هەرێم لەداڕمان رزگار بكات
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی سلێمانی، ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ڕه‌وشی پرۆسه‌ی خوێندنی هه‌رێمی كوردستان، له لێواری مه‌رگدایه‌و داوا له ڕێكخراوی یونیسێف ده‌كات، هه‌رچی زوه سێكته‌ری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم له داڕمان ده‌رباز بكات.
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی سلێمانی، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا كه ئاڕاسته‌ی ڕێكخراوی یونیسێف‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی كرد، هۆشداریی له خراپیی ڕه‌وشی خوێندن‌و ئیفلیجبوونی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم ده‌دات له‌سه‌ر ده‌ستی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی نابه‌رپرسی حكومه‌تی شكستخواردووی هه‌رێم.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتوه: پێشتر چه‌ند جارێك ڕێكخراوی یونیسێف، له ڕه‌وشی ناله‌باری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم‌و خراپی ژیان‌و گوزه‌رانی خوێندكاران‌و مامۆستایانی كوردستان ئاگادار كراوه‌ته‌وه كه له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌رێمه‌وه ده‌یگوزه‌رێنن.
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رانی قوتابخانه‌و خوێندنگه‌كانی سلێمانی, داواش ده‌كات: یونیسێف چۆن بودجه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ به‌گژداچونه‌وه‌ی تیرۆر دابین كردوه، ئاواش بودجه‌یه‌ك بۆ پاراستنی ڕه‌وشی په‌روه‌رده دابین بكرێت.
PM:04:02:19/11/2016