ئەمەریکا چەکی قورس دەدات بە یەپەگەو هێزەکانی سوریای دیموکراتی

ئەمەریکا چەکی قورس لە رێگای ئۆتۆمبیلی بارهەڵگری گەورەوە دەنێرێت بۆ هێزەکانی یەپەگەو هێزەکانی سوریای دیموکراتی لە رۆژئاوای کوردستان.

ماڵپەڕی هەواڵ ٢٤ لە رۆژئاوای کوردستان ئاشکرای کرد کە ئەمەریکا چەکێکی زۆری جۆری هەمەرو مووشەک و چەکی قورسی نوێی ناردوە بۆ یەپەگە کە هاوکێشەی سەربازی هێز لە سوریا دەگۆڕێت.

وەک ماڵپەڕەکە ئاماژەی بۆ دەکات ئەو چەکانە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر تێکڕای ناوچەکانی شەڕدا لە رۆژئاوا دابەشکراوە کە بەرامبەر چەکدارانی داعش وەستاونەتەوە.

پێدانی ئەو چەکانە لەلایەن ئەمەریکاوە بە شەڕڤانان لە کاتێکدایە کە تورکیا چەندجارێک بەئاشکرا دژی هەر جۆرە کۆمەکردنێکی شەڕڤانان لە رۆژئاوا وەستاوەتەوە.



PM:09:26:19/11/2016