میدیای یەكگرتوو: چەكدارەكانی هەڵەبجە ڕاوچی بوون نەك تیرۆریست

مالپەڕی فەرمی یەكگرتوی ئیسلامی رایدەگەیەنێت ئەو چەكدارانەی لەشەوی رابردووەوە لەشەڕدان لەناوچەی هەڵەبجە راوچین‌و تیرۆریست نین.

بە گوێرەی بەدواداچوونی پەیامنێرانی كوردیو لە پارێزگای هەڵەبجە، ئەو چەكدارانەی بینراون بریتی بوون لە چەند ڕاوچیەك و ناكۆكیەكی بچوك لە نێوانیاندا دروست بووە.

بە وتەی ماڵپەرەکە هەروەك ئەندامێكی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی پێی وابوو بڵاوكردنەوەی ئەو دەنگۆیانە بۆ ئەوەبووە كاریگەری لەسەر خۆپیشاندانی ئەمڕۆی مامۆستایان هەبێت لە پارێزگای هەڵەبجە.

هاوكات میدیاكانی یەكێتی‌و پارتی باس لە شەڕ‌و پێكدادانی هێزەكانی ئاسایش‌و چەكدارانی "تیرۆریست" دەكەن.



AM:11:48:20/11/2016