مێرکڵ خۆی هەڵدەبژێرێتەوە

ئەنگێلا مێرکڵی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا بۆ جاری چوارەم خۆی هەڵدەبژێرێتەوە لە هەڵبژاردنی ساڵی ئایندەدا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ئەنگێلا مێرکڵ بە ئەندامانی حزبەکەی ڕاگەیاندووە کە ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ببێتەوە بە ڕاوێژکاری گشتی ئەڵمانیا و لە ساڵی ئایندەدا خۆی بۆ ئەو پۆستە بۆ جاری چوارەم دەپاڵێوێتەوە.

ماوەی ١١ ساڵە ئەنگێلا مێرکڵ لە پۆست ڕاوێژکاری ئەڵمانیادایە و مێرکل ئەندامى حزبى یەکێتیى دیموکرات مەسیحییەکانى ئەڵمانیایە ئەو تەمەنی ٦٢ ساڵە و یەکێکە لە بەهێزترین ژنە سیاسییەکانی دنیا.

ئەنگێلا دوروتئا مێرکل لە ١٧ى تەمووزى ١٩٥٤ لە شارى هامبورگ لە دایکبووە. بەشى کیمیاى لە زانکۆى لایپزیک تەواو کردووە، بەڵام پیشەکەى سیاسەتمەدارییە. لە ڕووى ئایینییەوە مەسیحیى پڕۆتستانە.

لە ساڵى ١٩٨٢ لەگەڵ ئۆلریش مێرکلدا هاوسەرگیریى کردووە و لە ساڵى ١٩٩٧ لە یەکتر جیابوونەتەوە. لە ساڵى ١٩٩٨ەوە لەگەڵ یوئاخیم زاڤیر هاوسەرگیرى کردووە و تاوەکو ئێستا لەگەڵ زاڤێر بەردەوامە.

مێرکل لە ٢٢ى تشرینى دووەمى ٢٠٠٥ەوە بووە بە هەشتەمین ڕاوێژکارى ئەڵمانیا و تا ئێستا لە پۆستەکەیدا بەردەوامە و سآڵی ڕابردوو وەک کەسایەتی ساڵ لە لایەن گۆڤاری تایمەوە هەڵبژێردرا.



PM:06:59:20/11/2016