سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامى قسه‌كانی
"باقر جه‌بر سوڵاغ زبێدی" ده‌داته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه
نه‌بوایه هێزه‌كانی عێراق نه‌یانده‌توانی سه‌ركه‌وتنه‌كانی مووسڵ تۆمار بكه‌ن:.
له راگه‌یاندراوێكدا كه به‌ناوى وته‌بێژى سه‌رۆكایه‌تى
هه‌رێمى كوردستانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه به‌وه‌كراوه "به‌شێك له ماڵپه‌ڕ
و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان به ناوی به‌ڕێز جه‌بر سۆلاغ زوبه‌یدی
بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له ژێر ناوی "به‌ره‌و تۆ دێین ئه‌ی باشیك" نووسراوه
و تێیدا هاتووه ئێستا عێراق خاوه‌نی سوپایه‌كی به‌ھێز و حه‌شدێكی به‌ھێزه كه ھیچ
سنوورێك و به‌ربه‌ستێك رایناگرێت".
راشیگه‌یاندووه "به داخه‌وه له ماوه‌ی
ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی كه به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌دا تێپه‌ڕبوون هیچ به درۆخستنه‌وه‌یه‌ك
یان نكۆڵی كردنێك له به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌دا بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر به
قسه‌كانی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق له كاتێكدا نێوان
هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و ئه‌نجومه‌نه په‌یوه‌ندییه‌كی مێژوویی و خه‌باتی درێژی هاوبه‌ش
هه‌یه".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو
"ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌و بۆچوونه بۆچوونی راسته‌قینه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه بێت ئه‌وا ئێمه
جه‌خت له‌سه‌ر دروستی و باشی ئه‌و په‌یوه‌ندییه مێژووییه ده‌كه‌ینه‌وه كه له نێوانماندا
ھه‌یه و ده‌شڵێین كه ئه‌گه‌ر هاتو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پاڵه‌وانێتیه‌كانی نه‌بوایه
به ھیچ شێوه‌یه‌ك ھێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به ته‌نها نه‌یانده‌توانی ئه‌و ده‌ستكه‌وته
سه‌ربازییانه‌ی ئێستا به‌ده‌ستبھێنن چونكه ئه‌وه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بوون كه توانیان
هێڵی به‌رگری داعش تێكبشكێنن و وا بكه‌ن كه ئۆپه‌راسیۆنی "به‌ره‌و تۆ دێین ئه‌ی
نه‌ینه‌وا" به‌رده‌وام بێت و ئامانجه‌كانی بپێكێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه "ئه‌گه‌ریش خاوه‌نی
ئه‌و بڵاوكراوه‌یه ده‌یه‌وێت كه جه‌نگێكی زاڵمانه به هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی هه‌ڵگیرسێنێت،
ئه‌وا ئێمه ده‌ڵێین كه مێژوو زۆر نموونه‌ی وای تێدایه كه نزیكترینیان سه‌دام حسێن
و سوپاكه‌ی و چه‌كه كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی بووه و دوای ئه‌ویش رێكخراوی تیرۆرستی داعش
بووه كه به هێزییه‌كه‌ی زۆر زیاتر بووه له به‌هێزی و دڕنده‌یی سه‌دام و سوپاكه‌ی
كه هه‌ر ھه‌موویان له‌سه‌ر چیا سه‌ركه‌شه‌كانی كوردستاندا تێك‌شكان".
ژماره‌یه‌ك له ماڵپه‌ڕ و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیان به ناوی باقر جه‌بر سۆلاغ زوبه‌یدی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له ژێر
ناوی "به‌ره‌و تۆ دێین ئه‌ی باشیك" نووسراوه و تیایدا ئاماژه به‌وه‌كراوه
"ئێستا عێراق خاوه‌نی سوپایه‌كی به‌ھێز و حه‌شدێكی به‌هێزه كه هیچ سنوورێك و
به‌ربه‌ستێك رایناگرێت".