ڕەشەباکەی هەرێم کەی کۆتایی دێت؟

بە گوێرەی پێشبینییەکانی ماڵپەڕی Accuweather کە ماڵپەڕێکی تایبەت مەندە بە کەش و هەوای جیهان، ڕۆژ بەڕۆژ ڕەشەباکەی هەرێم بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات.
ئەو ماڵپەڕە پێشبینی ئەوەی کردووە کە لەماوەی چوار ڕۆژی داهاتوودا خێرایی با ڕۆژبەڕۆژ کەمدەبێتەوە و لە ڕۆژی هەینیدا کە دەکاتە ٢٥ی مانگ ئاسایی دەبێتەوە، واتە پێنج بۆ ١٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت ماوەی سێ ڕۆژە ڕەشەبایەکی بەهێز چەند شارێکی هەرێمی گرتووەتەوە و بووەتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتیان و دروست کردنی کەش و هەوایەکی سارد لە شارەکاندا.



PM:07:59:21/11/2016