ئەنجومەنی پارێزگار لەسەر مووچەی مامۆستایان نێچیرڤان بارزانی دەبینن

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و نوێنەرانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی کۆدەبنەوەو بڕیار دەدەن لەگەڵ سەرۆکایەتی حکومەت کۆببنەوە بۆ دۆزینەوەی رێگا چارەیەک.

ئەمڕۆ ١١/٢٤ ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر داوای فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی کۆبوویەوەکی نائاسایی سازکرد، دوای دوو کاتژمێر کۆبوونەوە داواکرا سەرۆکی حکومەت ببین و بە ڕوونی باسی موچەی فەرمانبەرانیان لەگەڵ بکەن.

ئازاد حەمە ئەمین، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆنگریەکی رۆژنامەگەری  ڕایگەیاند "داوادەکەین بە زووترین کات سەرۆکی حکومەتی هەرێم ببینین بۆ ئەوەی بە ڕونی پێیان بڵێن کە گۆڕانکاری لە سیستمی پێدانی موچەدا بکرێت ".

لە درێژەی قسەکنیدا ناوبراو وتیشی"داوا لە حکومەتی هەرێم دەکەین بە ئاشکرا داهاتی سلێمانیمان بۆ ئاشکرابکات تا ئاگاداری بین".

لە دوای کۆبوونەوەکە بڕیاردراوە کە دەستەیەک پێکهاتوو لە مامۆستایانی ناڕازی و ئەندامانی ئەنجوومەن و نوێنەری ڕێکخراوەکان سەردانی بەغدا بکەن و سەبارەت بە موچەی فەرمانبەران گفتوگۆ بکەن.



PM:01:24:24/11/2016