وادەیەکی نوێ بۆ شکاندنی بایکۆت و دەستپێکردنەوەی دەوام دیاری کرا

یەکێتی مامۆستایان ئاشکرایدەکات کە لە هەوڵدان بۆ گۆڕانکاری کردن لە سیستمی پاشەکەوتی مووچەی مامۆستایاند بۆ ئەوەی بەر لەڕۆژی یەکی کانونی یەکەمی ٢٠١٦ (سەرەتای مانگی ١٢) پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە.
عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان بە ماڵپەڕی SNNی ڕاگەیاندووە"لەکۆبونەوەی دوێنێی نوێنەری مامۆستایان و جێگری سەرۆکی حکومەتدا لێکتێگەیشتنێکی باش ھەبوە کە داواکاریی مامۆستایان جێبەجێبکرێت و ھەوڵبدرێت پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە".
ژەروەژا ویووشئئەیئئەو بڕە پارەیەی لەلایەن حکومەتەوە دابینکراوە بەھەماھەنگی ئەو ھاوکارییانەی کە کۆدەکرێتەوە ھەوڵدەدرێت ئەو بڕە زیادبکرێت و حکومەت ڕێژەیەک پارەش لەکۆمپانیاکان وەربگرێت و گۆڕانکاریی لەسیستمی پاشەکەوتی موچەی مامۆستایان بکرێت، واتە ھەرچۆنێک بێت بەر لەڕۆژی یەکی کانونی
سەبارەت بەوەی ئایا ئەم گۆڕانکارییە سەرجەم فەرمانبەران و مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە دەگرێتەوە، ناوبراو ڕایگەیاندووە."لەقۆناغی یەکەمدا تەنھا ھەوڵەکان بەو ئاراستەیەیە گۆڕانکاری لەموچەی مامۆستایان بکرێت و پرۆسەی خوێندن دەستپێبکاتەوە".
وتوشییەتی "لەھەوڵەکانمان بەردەوامدەبین، ئەو فەرمانبەرو کارمەندانەی کە لەبواری پەروەردە خزمەتدەکەن، گۆڕانکاری لەڕێژەی پاشەکەوتی موچەکانی ئەوانیشدا بکرێت".



PM:03:18:24/11/2016