بەر لە کوژرانی مەلاکەی هەولێر چی وتبوو؟

هۆشیار ئیسماعیل مامۆستای ئاینی کە شەوی ٢٢ی ئەم مانگە لە هەولێر لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا کوژرا بە ڕۆژێک ڤیدیۆیەکی ڕاستەوخۆی بڵاوکردبووەوە لەسەر پرسیار و وەڵامی شەرعی.

هۆشیار ئیسماعیل ڕۆژی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ بووە کە ڤیدیۆیەکی ڕاستەوخۆیە و تیایدا لەڕووی شەرعەوە وەڵامی ئەو کەسانە دەداتەوە کە بە کۆمێنت پرسیاری بۆ دەنووسن.

هۆشیار ئیسماعیل مستەفا، بانگخواز و مامۆستای ئاینی لە ساڵی ١٩٧٦ دا لەدایکبووە و خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە بەناوەکانی (ئیسرا، نزا، سەنا، ئەحمەد و مەریەم) و لە ساڵی ١٩٩٩ دا ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە و ساڵی ٢٠٠٣ کۆلیژی شەریعەی تەواو کردوە، هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٧ ماستەر و ساڵی ٢٠١٣ دکتۆرای لە تەفسیردا بەدەستهێناوە، ماوەی ١٣ ساڵ وتاربێژ بووە.



PM:03:43:24/11/2016