تورکیا هەڕەشە لە سوریا دەکات

سەرۆک وەزیرانی تورکیا عەلی یەڵدرم هەڕەشە لە سوریا دەکات و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە بەرپەرچی هێرشەکەی ئەمڕۆیان دەداتەوە.

ئەو هێرشەی بەیانی ئەمڕۆ سووریا لە رێگای فڕۆکەوە کردیە سەر هێزەکانی سووپای سوریای ئازادو سووپای تورکیا لە شارۆچکەی باب، هەرزوو لەلایەن سەرۆک وەزیرانی تورکیاوە وەلآمدرایەوەو، عەلی یەڵدرم لە لێدوانێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، وەلآمی ئەو هێرشانەی سوریا دەدەنەوە.

بەیانی ئەمڕۆ لەکاتی هێرشکردنە سەر شارۆچکەی باب لە لایەن سووپای تورکیاو هێزە سوریەکانی سەر بەو ولآتەوە، فڕۆکەکانی سووریا بۆردومانی هێزەکانی تورکیای کردو سێ سەربازی کوشت و دە سەربازی تریش برینداربوون.  



PM:05:41:24/11/2016