پاشەکەوتی مووچەی ئەم مامۆستایانە لابرا

وەزارەتى دارایی و ئابورى بڕیاریدا سیستەمى پاشەکەوتى موچە لە سەر مامۆستایانى گرێبەستى بیانی لە زانکۆکان هەڵبگیرێت

وەزارەتى دارایی و ئابورى لە نوسراوێکى فەرمیدا کە ئاراستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا توێژینەوەى زانستى کردووە بریاریداوە، سەرجەم موچەی ئەو مامۆستا بیانیانەى کە گرێبەستیان لەگەڵ زانکۆکان کردووە خەرج بکرێت بە بێ کەمکردنەوە.

لەو نوسراوەی وەزارەتی داراییدا هاتووە "ڕازین لەسەر خەرجکردنى موچەى مامۆستایانى گرێبەستی بیانى لە رێژەى ١٠٠% کەلەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا دامەزراون بۆ ساڵى ٢٠١٦ ـ ٢٠١٧".



PM:06:22:24/11/2016