623 پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا داوا دەکەن گفتوگۆی بوون بەئەندامی تورکیا هەڵپسێردڕێ

لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لە کۆی ژمارەیان کە ٧٥١ ئەندامە ٦٢٣ ئەندام پەرلەمان داوا دەکەن گفتوگۆ لە گەڵ تورکیا بۆ بوون بەئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵپەسێردرێت، هۆکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو هەڵمەتی سەرکوتکردنەوەی ئەو وڵاتە لەدوای کودەتاوە ئەنجامی دەدات.   

سەرباری ئەوەی یەکێتی ئەوروپا پەیوەندیەکانی لەگەڵ تورکیا بە سترا تیژی و گرنگ دەزانێت و  ئەو وڵاتە بەهاوبەشێکی گرنگ دەزانێت، بەڵام ئەو هەنگاوانەی حکومەتی ئەو وڵاتە دەینێت دووری خستۆتەوە لە رێچکە ئەوروپیەکەی.

بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا ئەو دەستگیرکردنە رەشبگیریەو سەرکوتکردنی ئازادیەکان و دەستگیرکردنی رۆژنامەوانان و دەرکردنی فەرمانبەرانی ئۆپۆزسیۆن، مەحکوم دەکات.

پەرلەمانی ئەوروپا تورکیا ئاگادار دەکاتەوە ئەگەر دەسەڵاتدارانی تورکیا حوکمی لە سێدارەدان بگەڕێنێتەوە، بەتەواوی بایکۆتی ئەو وڵاتە دەکەن کە ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.



PM:06:28:24/11/2016