پارتی رازیە بەگەڕانەوەی یوسف محەمەد بە سەرۆکی پەرلەمان

پارتی دیموکراتی کوردستان رێگا بە د. یوسف محەمەد دەدات بگەرێتەوە یەک دانیشتن سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات و دواتر سەرۆکایەتیەکی نوێ هەڵبژێردرێت.

فەرحان جەوهەر سەرۆکی لیژنەی رۆشنبیری لە پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانتاری پارتی لە لێدوانێکدا بۆ سپی، رایگەیاند" رێگا چارە بەو شێوەیەیە کە پەرلەمان کارابکرێتەوە و دوای گەیشتن بەرێککەوتن دەرفەت دەدرێتە سەرۆکی پەرلەمان کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بکات بەو مەرجەی لەھەمان کۆبوونەوەشدا سەرۆکی پەرلەمان دەست لەکاربکشێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی وتیشی" دواتر کەسێکی دیکە بۆ سەرۆک و سەرۆکایەتیەکی نوێ بۆ پەرلەمان هەڵدەبژێردرێت".
 
فەرحان جەوھەر جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەم هەنگاوە دوای گفتوگۆو رێککەوتنی لایەنەکان دێت و، پاشان رێککەوتن لەسەر پۆستەکان، بەو شێوەیە پەرلەمان کارا دەکرێتەوە کە لەدانیشتنی یەکەمدا سەرۆکایەتی نوێ هەڵبژێردرێت. 



PM:06:14:25/11/2016