لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی
کچەکەی ناڵە سوپەر لەگەڵ دایک و باوکی بڵاوکرایەوە و کە زۆرێک پێیان وایە هاوشێوەی
دایکی جوانە.
فۆتۆگرافەر، ڕەهێڵ شۆڕش لە پێگەی تایبەتی
خۆی چەند وێنەیەکی خێزانی ناڵە سوپەر، خانمە پێشکەشکاری شۆخ و شەنگی کوردی
بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە هۆی سەرنج ڕاکێشانی زۆرێک لە بەکارهێنەرانی ئەو تۆڕە
کۆمەڵایەتییە بۆ وێنەکانی.
ناڵە سوپەر پێشتر لە
چەندین کەناڵ کاری ڕاگەیاندنی کردووە و ماوەیەکیشە لە کاری پێشکەشکاری دوورکەوتووەتەوە
و یەکێکە لە پێشکەشکارە خانمە ناسراوەکان.