منداڵانی دەوڵەمەندەکانی ئێران چۆن دەژین؟ باوەڕنەکراوە

ئەگەرچی مەرجەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر توندن، بەڵام بە پێچەوانەی ئەو یاساینەوە ژیانی منداڵانی دەوڵەمەندی ئێران زۆر جیاوازە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە " كچ و كوڕانی دەوڵەمەندی تاران بە جلی رۆژئاوایی و تەواو پێچەوانەی كولتووری كۆماری ئیسلامیی ئێران لە مەلەوانگەی تایبەت و باخچە ڕازێنراوەكانی نێو كۆشك و تەلارەكانیان بە جلی نیمچەڕووتەوە وێنەكانیان لەم ئەكاونتە بڵاو دەكەنەوە.".

ڕۆژنامەکە ئاشکرایکردووە کە پەیجێکی ئینستاگرام بەردەوام وێنەکان بڵاودەکاتەوە کە خەریكی كێشانی نێرگەلە و خواردنەوەی شامپانیا و بە تەواوی لە جیهانێكی تر دەژین كە 100% پێچەوانەی دەرەوەی كۆشكی دەوڵەمەندەكانە.

ڕۆژانەمەکە جەخت دەکاتەوە كە ئەمە ڕاستییەكی حاشاهەڵنەگرە و لە تارانی پایتەختی ئێران ئەم دیمەنانەش هەن كە تەواو پێچەوانەی سیاسەت و یاسای كۆماری ئیسلامیی ئێرانە.



PM:08:08:26/11/2016