بریکاری وەزارەتی ناوخۆی ھەرێم: رێنومایی سەرپێچییەکانی شۆفێران جێبەجێناکرێت

 جەلال کەریم بریکاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە سپی راگەیاند" بەفەرمانی وەزیری ناوخۆ ڕێنومایی سەرپێچیەکانی شۆفێران جێبەجێناکرێت چونکە کەموکوڕی تێدایە".

ناوبراو وتیشی " دەبێت ئەو رێنوماییانە وردبینی بۆ بکرێت و راستبکرێتەوە".

ئەو رێنوماییانە ناڕازەیەتییەکی بەرفراوانیان لەناو خەڵکدا دروستکردو لەو کاتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هێرشیکی توند دەکرێتە سەر حکومەت، هەر ئەمڕۆش ژمارەیەک پارێزەر لەبەردەم دادگای هەولێر گردبوونەوەیەکیان سازکردو ئەو رێنوماییانەیاندا بەدژی هاوڵاتیان ناوزەد کرد. 
وەزارەتی ناوخۆ ڕێنماییەکی بەژمارە ١٧٣٣٠ لە ٢٦ /١٠ /٢٠١٦ دەرکردوەو باس لەوە دەکات ھەر شۆفێرێک ئەو سزا داراییانەی (غەرامە) لەسەریەتی لەماوەی دوو مانگدا نەیدات، دەبێتە دوو ھێندەو ئەگەر لەماوەی ئەو دوو مانگەشدا سزاکان نەدرێن، دەستبەسەر ئۆتۆمبیلەکەدا دەگێرێت و دوای تێپەڕبونی سێ مانگیش بەسەر دەستبەرداگرتنی ئۆتۆمبیلەکە، ھاتووچۆ لەزیادکردنێکی ئاشکرادا ئۆتۆمبیلەکە دەفرۆشێت.



PM:12:37:28/11/2016