بزانە دكتۆرە زێڕین چی لەبارەی بەكارهێنەرانی ئاندرۆید ‌و ئایفۆن دەڵێت؟

پێشكەشكاری بەرنامەی تەندروستی رووداو ئاماژە بە توێژینەوەیەكی ئەمەریكی دەكات‌و باس لە جیاوازی كەسایەتی بەكارهێنەرانی ئایفۆن‌و ئاندرۆید دەكات.

بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ کە لەنێوان توێژەرانی زانکۆی لینکۆڵن، زانکۆی لانکاستەر و زانکۆی هارتفۆردشیر لە بەریتانیا ئەنجامدراوە و لە 500 کەسی بەکارهێنەری مۆبایلە هۆشمەندەکان پرسیارکراوە لەبارەی خۆیان و رەفتاریان بۆ مۆبایلەکانیان.

لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتووە دووبەشی بەکارهێنەرانی مۆبایلی ئایفۆن خانمانن و دەریشکەوتووە جیاوازی لە کەسێتی بەکارهێنەرانی ئایفۆن و ئەندرۆیدا هەیە، بە جۆرێك بەگوێرەی توێژینەوەکە بەکارهێنەرانی ئایفۆن زیاتر راستگۆ، ساکار و سۆزدارن.

هەروەک دەرکەوتووە بەکارهێنەرانی ئەندرۆید زیاتر کوڕانن و کەمتر گرنگی بە سامانداری دەدەن و بەتەمەنترن، هەروەها زۆرتر لە شتەکان رازین و کەمتر یاساکان دەشکێنن بۆ سوودی خۆیان.


 


A video posted by Rudaw (@rudaw) on



AM:11:46:29/11/2016