پارەی زیادە بەسەر ئەم کارمەند و فەرمانبەرانەدا دابەشدەکرێت


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، کە بڕێک پارە بەسەر کارمەندانی تەندروستی بە ناوی هاندانەوە دابەش دەکەن.

د. خاڵس قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی خەڵکی ڕاگەیاندووە "پێشتر بڕی چوار ملیار دیناریان وەرگرتووە و دابەش كراوە، هەفتەی پێشووش بڕی چوار ملیار و 70 ملیۆن دیناریان وەرگرتووە و دابەشی دەكەن بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەكانی تەندروستیدا".


هەروەها ناوبراو وتووشییەتی "داوامان لە حكومەتی هەرێم كردووە مانگانە چوار ملیار دینارمان بداتێ‌ تا وەك هاوكاری بەسەر كارمەندانی تەندروستیدا دابەش بكرێت و بەپێی ئیشوكار و پێویستی دابەش دەكرێت".


وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشیکردووە هەوڵدەدەن جگە لە پزیشكەكان، كارمەندانی كارگێڕیش یارمەتییەكەیان بەركەوێت چونكە كارمەندانی كارگێریش ڕۆژانە دەوام دەكەن و مووچەیش لەكاتی خۆیاندا وەرناگرن



PM:07:46:29/11/2016