"بەهەژمار نەكردنی خوێندن لەسلێمانی، شەرعیەتی حكومەت نامێنێت"

فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت داوای مامۆستایانی ناڕازی ڕون و ئاشكرایەو بریتیە لەلابردن و هەڵگرتنی پاشەكەوتی زۆرەملێی سەرمامۆستایان و فەرمانبەران یاخود گۆرانكاری كردن لەسیاسەتی برسی كردنی هاونیشتمانیان.

شوان قەڵادزەیی سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی ئیسلامی لەپەیجی تایبەتی خۆی نوسیویەتی " داوای مامۆستایانی ناڕازی ڕون و ئاشكرایەو بریتیە لەلابردن و هەڵگرتنی پاشەكەوتی زۆرەملێی سەرمامۆستایان و فەرمانبەران یاخود گۆرانكاری كردن لەسیاسەتی برسی كردنی هاونیشتمانیان".

ئاماژەی بەوەشداوە"لەبەرئەوە بایكۆت جدییەو بەپینەو پەرۆ كۆتایی نایەت و ئەو بزاڤە جەماوەرییە هەتا داواكانیان جێبەجێ نەكرێت وابە بەئاسانی دانامركێتەوەو ڕۆژلەدوای ڕۆژ فراوانترئەبێت."

لەبەشێكی تری نوسینەكەیدا شوان قەڵادزەییئەوەشی نوسیوە" هەرهەوڵ و هەڕەشەیەكیش هەبێت بۆهەژمارنەكردنی خوێندن لە پاریزگای سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان و قەلادزێ و ڕاپەرین مەترسیدارە چونكە بەوهۆیەوە حكومەتیش شەرعیەتی مانەوەی زیاترلەدەست ئەدات و ئەوهەیكەلە بێ ناوەرۆكەشی كەماوە زیاتر دەكەوێتە ژێر پرسیارو تێڕامانی دلسۆزان لەناوەوەو دەرەوەی ولات،ئەوە بابەتێكی ناوخۆییەو پەیوەندیدارە بەناوخۆی كوردستانەوە و بەرپرسی یەكەم و كۆتایی لەم بایكۆتە جگە لەدەسەڵاتی بێ باك وحكومەت كەسی ترلێی بەرپرس نییە".



PM:02:53:30/11/2016